هاوشێوەی هەولێر و سلێمانی
لە راپەڕینیش مامۆستایانی وانەبێژی لەكارلادراو گردبوونەوە
964+
محەمەد عەلی – راپەڕین
لە دەڤەری راپەڕینیش مامۆستایانی وانەبێژی لەكارلادراو گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی.
هەنگاو عەبدولواحید بەشداربوویەکی گردبوونەوەکە بە 964ـی وت، چەند ساڵێکە خزمەتی وانەبێژییان هەیە، بەڵام هەر کامێکیان بەهۆکارێک لادراون و لەکار دوورخراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەرچەندە بڕیارە بەگرێبەستبوون بۆ بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ دەرچووە، بەڵام بڕیارەکە ئەوان ناگرێتەوە و بێبەش کراون.
هاوکات رۆشنا جەبار مامۆستای وانەبێژ بە 964ـی وت، “مامۆستامان هەیە نزیکەی 11 ساڵ خزمەتی هەیە، بەڵام دانەمەزراوە و لەکار دوورخراوەتەوە”.
داواشی لە وەزارەتی پەروەردە کرد، بەزووترین کات بیانگەڕێنێتەوە سەر کارەکانیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە 6.11.2024 لە شارەکانی هەولێر و سلێمانیش بەشێک لە مامۆستایانى لەكارلادراو و دابڕاو گردبوونهوه و داوایان كرد بكرێنه گرێبهست.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری