"لێکۆڵینەوەکان وادەڵێن"

گەنجەکەی هەولێر لە ئەڵمانیا نەکوژاروە؛ جەڵتە لێیداوە

964+

دەشتی عارف – هەولێر

سبەی تەرمی ئەو گەنجەی دەوترا لە ئەڵمانیا کوژراوە، دەگاتەوە شاری هەولێر و براکەشی دەڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوەکان، نەکوژراوە، بەڵکو بە جەڵتە گیانی لەدەستداوە.

"پۆلیس تەرمەکەى داوە بە شارەوانى و وتویەتى بێکەسە بینێژن"

هیجران عەباس، برای ئەو گەنجە بە964ـی وت، “بریاڕە سبەینێ چوارشەممە 6.11.2024 تەرمی محەمەد لەڕێی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بگاتەوە دستمان”.

لەبارەی چۆنیەتی گیان لەدەستدانی براکەی، هیجران عەباس وتی، لە ئێستادا کەیسەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و نەگەیشتووەتە ئەنجامی کۆتایی، بەڵام بەپێی نوێترین لێکۆڵینەوەکان، محەمەد نەکوژراوە، بەڵکو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە”.

ئاشکراشیکرد، محەمەد عەباس تەمەنی 36 ساڵ بووە و لە ساڵی 2003وە چووەتە ئەڵمانیا، دواتر لەو وڵاتە هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی رووسی کردووە و خاوەنی کوڕێکی تەمەن پێنج ساڵە.

محەمەد عەباس گەنجێکی شاری هەولێر و دانیشتووی ئەڵمانیا بوو و  بەهۆی شەڕکردنەوە لە زیندانی چاکسازی دۆسڵدۆرف  دەستگیر کرابوو، چەند رۆژ لەمەوبەر هەواڵی گیان لەدەستدانی بە شێوەیەکی گوماناویی لە گەرماوی زیندانەکە بڵاوکرایەوە و خانەوادەکەی ئاگادارکرایەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

کوردێک لە کەمپی پەنابەران لە ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا

کوردێک لە کەمپی پەنابەران لە ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا