پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان منداڵێک دەشێلێت

+964
زەید كۆچەر- بەردەڕەش

ئەمڕۆ 1ی شوبات لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە رێگەی بەردەڕەش منداڵێكی تەمەن 10 ساڵ گیانی لەدەستدا. 

نەشوان بەرزنجی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی بەردەڕەش بە تۆڕی 964ی راگەیاند  ”ئەمڕۆ منداڵێك بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانەی بەردەڕەش بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە، بەڵام لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری پاسی گواستنەوە بووە، کە هاتوچۆی بە قوتابیان کردووە و لەسەر رێگەی گوندی گردەپان خۆی بە منداڵە 10 ساڵانەكەدا كێشاوە.

حازم گۆران، بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی بەردەرەش بە تۆری 964ی راگەیاند، رووداوەكە بەهۆی تیژڕەوی پاسێکەوە بووە و کۆنترۆڵی لەدەستداوە و منداڵێکی شێلاوە.

گوندی گردەپان، دەكەوێتە سەر رێگای بەردەڕەش – كەڵەك و دوو كیلۆمەتر لە قەزای بەردەڕەشەوە دوورە.