كەشوهەوا

ئەمڕۆ لە هەولێر و چەند شارێكی دیكە تەمومژێكی چڕوپڕە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ سێشەممە 5.11.2024 تەمومژێكی چڕوپڕ و كەشوهەوای هەولێر و چەند شار و ناوچەیەكی دیكەی گرتووەتەوە و شۆفێران پێویستە ئاگاداری خۆیان بن.

ئەم بەیانییە هەولێر تەمومژێكی چڕ دایپۆشیوە و بە تایبەتی لەسەر رێگای شەقامی 120 مەتر تەمەكە زۆر چڕە و 964 چەند دیمەنێكی ڤیدیۆیی تۆمار كردووە، تەمومژەكە ئێستاش بەردەوامە.

هاوكات پەیامنێری 964 لە كەلار زانیاری ئەوەی گەیاند، رێگای كەلار- سلێمانی بە هەمان شێوە تەمێكی چڕی تێدایە و تا بانیخێڵان مەودای بینین زۆر كەمبووەتەوە، بەڵام لەوێ بەدواوە تەمەكە كەمترە.

هەروەها بە پێی زانیارییەكانی پەیامنێری 964 لە كەركوك، رێگای كەركوك – چەمچەماڵیش بە هەمان شێوە تەمومژە و مەودای بینین كەمبووەتەوە.

شەوی رابردوو سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی لە پەیجی خۆی ئاماژەی بەوەدابوو، تەمومژ چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

پەیدابوونی تەمومژ دیاردەیەكی سروشتییە و بەهۆكاری تەڕبوونی زەوی و بەرزبوونەوەی پەستان و دابەزینی پلەكانی گەرما و بەرزبوونەوەی رێژەی شێ بۆ زیاتر لە 90 پلە دروست دەبێت، بەڵام مەودای بینین كەمدەكاتەوە و پێویستە شۆفێران لە رێگەوبانەكان رێنماییەكانی سەلامەتی جێبەجێ بكەن.

شۆفێران لە کەشی تەمومژاویدا چی بکەن؟

شۆفێران لە کەشی تەمومژاویدا چی بکەن؟