هاوڵاتیانی سلێمانی
چیدی بەتەمای کارەبای موەلیدە بۆ شەونشینی مەبن
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە سەرەتای ئەم مانگەوە کارەبای 24 کاتژمێری لە سلێمانی نەماوە و لەمەودوا لە کاتژمێر یەکی شەو، ئەگەر کارەبای نیشتمانی نەبێت، شار تاریک دەبێت و کارەبا دەکوژێتەوە.
سیروان محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە 964ـی وت، “بۆ کەمکردنەوەی لۆد لەسەر موەلیدەی گەڕەکەکان و کەمکردنەوەی پارەی کارەبای موەلیدە، بڕیاریانداوە بە کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردنی موەلیدەکان.
باسی لەوەشکرد، بەیانیان لە کاتژمێر 6:30 بۆ هەشتی بەیانی، ئەگەر کارەبای نیشتمانی نەبێت موەلیدەکان کارەبا دەدەن، جگە لە رۆژانی شەممە و جومعە کە لەو دوو رۆژەدا لەبری ئەو کاتە، کاتژمێر 11 نیوەڕۆ، موەلیدەکان هەڵدەکەن.
سیروان محەمەد وتیشی، بۆ لەمەودوا شەوانە ئەگەر کارەبای نیشتمانی نەبێت، لە کاتژمێر یەکی شەوەوە کارەبای موەلیدە دەکوژێتەوە و تا کاتژمێر 6:30ـی بەیانی نابێت.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری