چارەسەری کاتیی بۆ کراوە
مەترسی داڕمانی شاخی سەر تونێلی دەربەندیخان نەڕەویوەتەوە
964+
شۆڕش قادری
مەترسی هەرەسهێنان و داڕمانی شاخی سەر تونێلی دەربەندیخان نەڕەویوەتەوە و تەنیا چارەسەری کاتیی بۆ کراوە.
"باشتره ئهمشهو شۆفێران تونێلى دهربهندیخان بهكارنههێنن"
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی دوێنێ بەشێک لە شاخی سەر تونێلی دەربەندیخان دڕاما و بۆ چەند کاتژمێرێک رێگاکەی داخست، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 4.11.2024 لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان سەردانی شوێنەکمان کردەوە و هەوڵماندا چارەسەرێکی کاتیی بدۆزینەوە”.
“چارەسەرە کاتییەکە ئەوەیە کە چەند ئامێرێکی وەک شۆفڵ و حەفارە لەناو بازاڕ، بەکرێگیراون و حازر کراون، بۆ ئەوەی لە هەر حاڵەتێکی لەو شێوەیە، ئامادە بن و بە خێرایی رێگاکە بکەنەوە”، سلێمان محەمەد وای وت.
قایمقامی دەربەندیخان وتیشی، “بەهۆی بەردەوامی باران، مەترسی ئەوە هەیە جارێکتر شاخی سەر تونێلەکە هەرەس بێنێت و داڕمێت، بۆیە چەند ئەندازیارێکمان هێناوە و داوام لە سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان کردووە، دەرخستەیەک بکەن بۆ ئەوەی بودجە دابین بکرێت و بەربەست و دیوارێک لە شوێنی چوونەناوەوە و دەرچوونی تونێلەکە دروست بکرێت”.