موشەکیان بینیوە

هێڵی ئێر فڕەنس گەشتەکانی لە ئاسمانی دەریای سور راگرت

964+
ئەحمەد مستەفا

هێڵی ئاسمانیی ئێر فڕەنس، گەشتەکانی بەسەر دەریای سوردا راگرت، کۆمپانیاکە دەڵێت، ناوچەکە سەلامەت نییە و موشەکیان لە ئاسمان بینیوە.

دەریا سوور، رێڕەوێکی ئاوی سوێرە کە لە زەریای هیندیەوە دێت و دەکەوێتە نێوان کیشوەری ئاسیا و ئەفەریقاوە، یەکێکە لە گرنگترین رێگاکانی گواستنەوە لە جیهاندا کە هەر سێ کیشوەری ئەفریقا و ئاسیا و ئەوروپا پێکەوە دەبەستێتەوە.

دەریاکە چەندان وڵاتی ناوچە پێکەوە دەبەستێتەوە.

لە راگەیەندراوەکە ی هێڵە ئاسمانییەکەدا هاتووە، لە هەنگاوێکی خۆپارێزیدا و بە مەبەستی سەلامەتیی گیانی کارمەندان و سەرنشینان، گەشتە ئاسمانییەکانمان بەسەر ناوچەی دەریای سوور بۆ کاتێکی نادیار راگرتوووە، دوای ئەوەی تیمە فڕۆکەوانییەکانان موشەكیان لە ئاسمانی سودان بینیوە.

بەهۆی ئەو دۆخەوە، بەرنامەی گەشتەکانیان گۆڕاوە و بەشێک لە سەرنشینان گەڕاونەتەوە بۆ ئەو فڕۆکەخانانەی کە گەشتەکانیان لێوە کردوە، ئێر فڕەنس تەنیا کۆمپانیای هێڵی ئاسمانییە، کە ئەو بڕیارەی داوە لە کاتێکدا ئاسمانی ناوچەکە، ماوەی رابردوو لە بەردەم داخستنی کاتی دا بووە.

ژمارەیەک هەواڵی ئەرشیفی گرێدراو بە هەواڵەکەوە؛

قەتەر گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و لوبنان راگرت

قەتەر گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و لوبنان راگرت

عێراق گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ بەیروت راگرت

عێراق گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ بەیروت راگرت

زیاتر لە 83 هەزار هاوڵاتی بە هێڵی ئاسمانیی عێراق گەشتیا...

زیاتر لە 83 هەزار هاوڵاتی بە هێڵی ئاسمانیی عێراق گەشتیان کردووە