پۆلیس بەدوای چووە

فەرمانبەرێک پارەی هاوڵاتییەکی دۆزییەوە و بۆی گەڕاندەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

پۆلیسی ئاکرێ دەڵێ بە هەوڵی تیمەکانیان، بڕێک پارە ونبوو بۆ خاوەنەکەی گەڕێندراوەتەوە، کە بڕەکەی نۆ ملیۆن و 200 هەزار دیناری عێراقی و هەزار و 825 دۆلاری ئەمریکی بووە.

فەرمانبەرێکی ئاوی ئاکرێ پارەکەی دۆزیوەتەوە، کاتێک پۆلیس بەدوای چووە زانراوە، فەرمانبەرەکە سۆراغی کردووە.

پۆلیسی ئاکرێ و بەشی تاوان لە رێگەی کامێراکانی چاودێری بەدواداچوونیان کردووە، لە راگەیەندراوێکدا لە پێگەی خۆشی پۆلیسی ئاکرێ دەڵێت، پاش کۆکردنەوەی زانیارییەکان، توانیومانە بڕە پارەکە بدۆزینەوە، کە لەلای فەرمانبەرێکی ئاوی ئاکرێ پارێزراو بووە.

پارەکە لە بەردەم، باڵەخانەی ئاوی ئاکرێ کەوتووە و فەرمانبەرەکە هەڵی گرتووەتەوە، دوای ئەوەی سکاڵای خاوەنەکەی لەسەر بووە، توانراوە پارەکە لەلای فەرمانبەرەکە و لە بارەگای پۆلیسی ئاکرێ بدرێتەوە بە خاوەنەکەی، پۆلیس لەسەر ئەو کارەی، سوپاسی فەرمانبەرەکەی ئاوی ئاکرێی کردووە.

قشڵەی ئاکرێ لە رووخان رزگار کرا بەڵام تەواویان نەکرد

قشڵەی ئاکرێ لە رووخان رزگار کرا بەڵام تەواویان نەکرد

ئەو هاوڵاتییەى ئاکرێ هەفتەیەک بوو بێ سۆراغ بوو، دۆزرای...

ئەو هاوڵاتییەى ئاکرێ هەفتەیەک بوو بێ سۆراغ بوو، دۆزرایەوە