ناحیەکانی قەزای ئامێدی چیتر بێ ئاو نابن

+964

هێژین فەتاح – دهۆك

پڕۆژەیەكی ئاو بۆ دێرەلوك دروستكرا، پرۆژەکە ئاوی پاك دەگەیەنێت بە شارەكە و دەبەسترێتەوە بە ئاوی ئامێدیيەوە.

پڕۆژەكە یەک ملیار و 100ملیۆن دیناری تێچووە، لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و كونسوڵخانەی ئەڵمانیا جێبەجێكراوە.

پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی قەزای ئامێدی، ساڵ و نیوێكە كاری تێدادەكرێت، ئاوی پاك و خواردنەوە دەگەێنێتە 150 هەزار كەس لە سنوری (دێرەلوك و شیلادزێ و سیرێ و سەرسنگ).

پێشتر هیچكام لەو شوێنانە خاوەنی ئاوی خوادنەوەی پاك نەبوون و لەرێگەی بیرەوە ئاویان بۆ دابیندەكرا، تەنها چەند كاتژمێرێكی کەم ئاو دەگەیشتە ماڵەكانیان.