100 هەزار گوڵ دەچێندرێن
“رێژەی سەوزایی لە دهۆك زیاترە لە 13%”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكایەتی شارەوانیی دهۆک ئاشكرای كرد، پلانی چاندنی 100 هەزار گوڵ و نەمامیان دەستپێكردووە، گوڵەكانیش بەرهەمی خۆماڵیین.
شارەوانیی دهۆک لە پەیجی فەرمیی خۆیان بڵاویانكردەوە، چەند رۆژێكە هەڵمەتەكەیان دەستپێكردووە و پلانیان وایە 100 هەزار گوڵ و نەمام بچێنن.
هەروەها ئەوەیان باس كردووە، تیمی ئەندازەی پاركەكان رۆژانە كار لە ناو سەنتەری بازاڕی دهۆک دەكەن و گوڵی وەرزی دەچێنن.
“ئامانج لەم كارە جوانكردنی شەقام و بازاڕەكانی شاری دهۆك و زیادكردنی رێژەی سەوزاییە”، شارەوانیی دهۆک وادەڵێن.
بە گوێرەی زانیارییەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆک، لە شارەكەدا زیاتر لە 400 پارک و باخچە هەن و رێژەی سەوزاییش لە شارەكە لە 13% زیاترە.
پرۆژهی ماسیی "سهلهمون"ـى دهۆك دهست به بهرههمهێنان دهكاتهوه
دهۆک
گهیشتنهكهى دوو ههفتهى دیكهى پێدهچێت
رهزامهندى درا 158 ملیار دینار پارهى گهنمى جوتیاران بۆ ههرێم بنێردرێت
زیاتر لە هەزار پارچە
ئەمڕۆ لە دهۆک دووەم وەجبەی زەوی دابەش دەكرێت
دوای نزیکەی چوار مانگ لە راگیرانی پڕۆسەکە
زیاتر لە 70 خێزانی ئاوارەی شەنگال گەڕانەوە زێدی خۆیان
پارێزگار: بههیچ شێوهیهك ناكرێنهوه
دۆمبەڵەچییەكانی دهۆک گردبوونەوە و داوای کردنەوەی شوێنەکانیان دەکەن
پلەكەی چەند بوو؟