96%یان وەرگیراون
تایبەت بە دەرچووانى پۆلى 12ـى ئامادەیى…ئەنجامى زانکۆ لاین راگەیەنرا
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024- 2025)، راگەیاند و بۆ ئەمساڵ 96%ـى ئەوانەى فۆڕمى زانکۆ لاینیان پڕکردووەتەوە وەرگیراون.
د. ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، ئەنجامى زانکۆ لاینى راگەیاند و وتى،”96%ـى ئەوانەى فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە وەرگیراون و ئەو 4%ـى وەرنەگیراون، کێشەى تەکنیکى هەبووە و ئەوانیش وەردەگیرێن”.
ئاشکراشى کرد، سێ هەزار و 700 کورسى زیادە هەیە و ئەو 4%ـى ناویان نەگەراوەتەوە دەخرێنە ئەو کورسیانە.
لاى خۆیەوە، د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتى، بۆ ئەمساڵ 56 هەزار و 130 دەرچوو هەبووە، 41 هەزار و 277 دەرچویان زانستى بوون، 13 هەزار و 541 دەرچویان وێژەیى بوون و 410 خوێندنى نێودەوڵەتى بوون، 902 دەرچووى پیشەییەکان بوون”.
ئاشکراشى کرد، بە کۆى گشتى دەرچووانى ئەمساڵ و ساڵانى رابردوو، 55 هەزار و 871 دەرچوو فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە، لەو ژمارەیە 45 هەزار و 852 کەس دەرچوانى ئەمساڵن.
“53 هەزار و 79 دەرچوو کە فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە، لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون”.
ئارام قادر وەزیرى خوێندنى باڵا:
دڵنیایى دەدەین کە هەموو ئەوانەى فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە، لە قۆناغى دووەمدا وەردەگیرێن و کەس نامێنێتەوە وەرنەگیرابێت
بۆ ئەوەى بزانیت لە کوێ وەرگیراویت کلیک لێرە بکە.