زۆرترینى لە پیرمام بووە
بڕى بارانبارینى 12 کاتژمێرى رابردوو بڵاوکرایەوە
964+
وریا فەتاح
کەشناسى هەرێم، بڕی بارانبارینى 12 کاتژمێرى رابردووى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە، زۆرترینى لە پیرمام بووە و کەمترینیش لە ئاکرێ بووە.
وەک ئەوەى کەشناسى بڵاوى کردووەتەوە، لە 12 کاتژمێرى رابردوودا زۆرترین بڕى بارانبارین لە پیرمام بووە 19.1 ملیمەتر و کەمترینیشى لە ئاکرێ بووە بە یەک ملیمەتر، لە کەرکوکیش 18.2 ملیمەتر باران باریوە.
بارانى 12 کاتژمێری رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:
هەولێر 2.6 ملم
سلێمانی 9 ملم
كەركوك 18.2 ملم
هەلەبجە 4 ملم
پیرمام 19.1 ملم
چەمچەمال 9.4 ملم
شەمامك دڵۆپ دڵۆپ
سۆران 3 ملم
خەبات 14.4 ملم
هەڵشۆ 1.6 ملم
پێنجوین 6.2 ملم
چۆمان 10 ملم
ئاكرێ 1 ملم
بازیان 5.4 ملم
دەربەندیخان 6 ملم
حاجی ئۆمەران 7 ملم