حەویجە

لافاو ژنە شوانکارێک و مەڕەکانیشى خنکاند

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

بارانەکەى ئەمڕۆ بەبێ زیان تێنەپەڕى، لە گوندێکى سنوورى حەویجە لافاو دروستبوو و بەهۆیەوە ژنە شوانکارێک و مەڕەکانى خنکان.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە گۆندی توێڕیەى ناحیەی عەباسی سەر بە قەزای حەویجە، بارانبارینى بەخووڕ بووە هۆى دروستبوونى لافاو، بەهۆیەوە ژنە شوانکارێک و سەرجەم مەڕەکانى کە 150 سەر بووە خنکان.

مەڕوان حەمید مجباز، خزمی ژنە شوانکارەکە بە 964ـى وت،”بەر لەبانگی ئێوارە ویستویەتی بگەرێتەوە بۆ ماڵ، بەڵام بەهۆى دروستبوونى لافاو لە نێوان گوندى غەریب و توێڕییە لافاو دروستبووە و خۆیى و مەڕەکانى بردوون”.

وتیشى،” دواى زیاتر لە کاتژمێرێک گەران، لە دوورى چەند کیلۆمەترێک لەو شوێنەى بۆ یەکەمجار لافاوەکە بردوویەتى تەرمەکەى دۆزراوتەوە”.

بە وتەى ئەو خزمەى ژنە شوانکارەکە، سبەینێ لە گۆڕستانى گوندەکەیان بەخاکى دەسپێرن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رێک لە شوێنی لافاوەکەی ساڵی رابردوو ئۆتۆمبێلیان راگرت...

رێک لە شوێنی لافاوەکەی ساڵی رابردوو ئۆتۆمبێلیان راگرتووە