داهاته‌كه بۆ خۆیانه
بۆ یه‌كه‌مجار له دهۆك كورته‌باڵاكان چالاكییه‌كى ئابووریان بۆ ئه‌نجامدرا
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
بۆ یەکەمجارە له پارێزگاى دهۆك چالاكییه‌كی ئابوورى بۆ کورتەباڵاكان بەرێوەچوو، سەرۆکی کورتەباڵشكانیش دەڵێت 18 کۆمپانیان به‌شداریان كردووه.
چالاكییه‌كه، بازارێكه بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كان و بۆ ماوەی دوو رۆژ لە فاملی مۆڵی قەزای سێمێل به‌ڕێوه‌ده‌چێت وقازانجه‌كه‌شی بۆ رێكخراوه‌كه‌ى كورته‌باڵایانه.
21 کورتەباڵا وەکو فرۆشیار بەشداریان تێداکردوە.
نەسیبا یاسین، سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵایانی لقی دهۆک بە 964ی وت، یەکەمجارە ئه‌م کەرنەڤاڵەیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
وتیشی “بەشێک لە داهاتەکە بۆ کورتەباڵای بێسەرپەرشتن و بەشێکی دیکە بۆ 46 کورتەباڵای نەخۆشە و ئەو داهاتەشی كه دەمێنێته‌وه بۆ کۆمەڵەكه‌مانه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن