لەسەر چەند پرسێکی جیاواز ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
+964
هێرۆ مەولودی
بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بریارە ئەمڕۆ 1ی شوبات، کۆبونەونەوەیەک ئەنجام بدات
بەپێی هەواڵێک کە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردوەتەوە، ئەمرۆ چوارشەممە 1ی شوبات، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە.
ئەو کۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی وەزیران کە بڕیارە بەڕێوەبچیت، چەند پرسێک لەخۆدەگرێت لەوانە، پرسی دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی و بەرنامە و کاری شاندەکە، کە لە لایەن ئەندامانی شاندی هەرێمەوە دەخرێتەروو.
پرسی دووەم کە گفتۆگۆی لەسەردەکەن، خستنەرووی بابەتی بازاڕی کاغەزە داراییەکانە لە هەرێمی کوردستان.
هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا، بڕیارە ئۆمێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بابەتی چارەسەری کێشەی دەستەبەری بانکی پرۆژە وەستاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بخاتە روو و تاوتوێ بکرێت.