بزانە چەندیان کوردن؟
مانگی رابردوو 161 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون
964+
شۆڕش قادری
مانگی رابردوو 161 کەس لە زیندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون و لەو ژمارەیەش 22ـیان کوردن.
بەپێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو، 161 بەندکراو لە زیندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون و ئامارەکە بەراورد بە مانگی پێشووتر، واتە مانگی ئەیلول، 106.5٪ زیادیکردووە کە لەو مانگەدا 83 کەس لەسێدارە درابوون.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەو ژمارەیەدا پێنجیان ژن بوون و 22 کەسیشیان کورد بوون، کە پێنج کەسیان لە پارێزگای ورمێ و سێیان لە ئیلام و کەسێکیشیان لە پارێزگای سنە لەسێدارە دراون.
سزای لەسێدارەدانی جەمشید شارمەهد بەندکراوی سیاسیی ئێرانی کە رەگەزنامەی ئەڵمانیای هەبوو، هەر لەو مانگەدا جێبەجێ کرا، ئەوەش ناڕەزایەتیی حكومەتی ئەڵمانیای لێکەوتەوە و بڕیاریدا سێ كونسوڵخانەی ئێران لە شارەكانی هامبۆرگ، فرانکفۆرت و میونشن دابخرێن.