964 لە ئەمریکا
ترەمپ باس لە دەركردنی پەنابەران دەكات و كامالاش بە پاڵپشتیی ژنە هونەرمەندێك دەركەوت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە چوارچێوەی كەمپەینی سەرۆكایەتیی ئەمریكا لە نێوان دۆناڵد ترەمپی كۆماری و كامالا هاریسی دیموكرات، ئەمڕۆ لێدوان توندوتر بوونە و تۆمەت و یەكتر تاوانباركردنی تێكەوتووە.
نێردراوی 964 بۆ رووماڵی هەڵبژاردنی ئەمریكا توانا نەقی، لە بەردەم كۆشكی سپی لە واشنتن زانیارییەكان دەخاتەڕوو، كە ئاماژە بەوە دەكات دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ئەمریكا داگیر كراوە و ئازادی دەكات.
هەروەها وتوویەتی، “ببمەوە سەرۆك هەرچی پەنابەری نایاسایی هەیە دەریدەكەم”.
لە بەرامبەردا كامالا هاریس لە گردبوونەوەیەكی جەماوەری لە تێكساس، بە پاڵپشتی هونەرمەند جێنفەر لۆپێز دەركەوتووە.
كامالا هاریس بۆ هەوادارانی وتوویەتی: “دۆناڵد ترەمپ رێز لە ژنان ناگرێت و بایەخیان پێنادات”.
تۆڕی 964 رۆژنامە هەواڵ و زانیاری تایبەت لە ئەمریكا بۆ وەرگرانی ئامادە دەكات سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكا، هەروەها بەرنامەی تایبەتیش پێشكەش دەكات.