راوچییەکانی ئاغجەلەر

تەڵەیان بۆ باڵندەکان دانا و خۆیان پێوەبوون

964+

ژوولی عەدنان

دوو لە راوچییەکانی ئاغجەلەر تەڵەیان بۆ باڵندەکان دانا، بەڵام خۆیان لە قافا گیران و باڵندەکانیش ئازاد کران.

دوو هاوڵاتی خەڵکی ئاغجەلەر لە سنووری گوندی گەورەدێ، بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەرەوە دەستگیرکران .

“بەڕێوەبەرایەتی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی 1.11.2024 بڵاویكردەوە، “لە ماڵی راوچییەکان 3 باڵندەی زیندوو، 7 تۆڕ، 3 قەفەس، 5 دەستەوداو، 1 تەوراس دەستی بەسەردا گیراوە.

هەروەها ئاشكرایان كرد، باڵندەکان رەوانەی ناو سرووشت کرانەوە و راوچییەکانیش بۆ لای دادوەر.

سێ راوچی باڵندەی کێوی دەستگیر کران

سێ راوچی باڵندەی کێوی دەستگیر کران