بچوکن و بە فراوانى بڵاوبوونەتەوە

جۆرە حەشەڕاتێک تەنگى بە دانیشتووانى چەند گوندێکى خانکێ هەڵچنیووە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

ماوەى چوار رۆژە جۆرە مێروچکەیەک (حەشەرات)ى بچوک بە بەرفراوانى لەناو گوندەکانى دەوروبەرى ناحیەى خانکێ بڵاوبوونەتەوە و تەنگیان بە خەڵ هەڵچنیوە، بەڕێوەبەرى ناحیەى خانکێش دەڵێت، لیژنەیان پێکهێناوە و دەرکەوتووە کە مەترسیدار نین.

ئەو گوندانەى حەشەراتەکەیان تێدا بڵاوبووەتەوە ئەمانەن (قسرێزدینا کەڤن و سورکا کەڤن و گودبا گەڤن و دەروازەى ناحیەى خانکێ).

حەشەراتەکان بچووکن و رەنگیان رەشە و بە فراوانى بڵاوبوونەتەوە، بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆییانەى هاوڵاتیان بۆ 964یان ناردووە، دەردەکەوێت بە کۆمەڵ بەسەر دار و دیوار و رێگاکانى ناوچەکەدا، بڵاوبوونەتەوە.

زەردەشت شێخ شامو، بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ بە 964ـی وت،” ئاگادارى بڵاوبوونەوەى ئەو حەشەراتانەین، لیژنەیەکى ڤێرتێرنەرى و کشتوکاڵیمان پێکهێناوە و بەدواداچوونیان بۆ بڵاوبوونەوە و هۆکارەکەى کردووە”.

“بەپێى ئەنجامە سەرەتاییەکان لیژنەکە دەرکەوتووە کە ئەو جۆرە حەشەراتانە وەرزین و هیچ زیانێکیان نییە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”، بەڕێوەبەرى ناحیەى خانکێ واى وت.

ناحیەی خانکێ دەکەوێتە سنووری قەزای سێمێڵ و 20 کیلۆمەتر لە شارى دهۆکەوە دوورە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ژمارەیەک دار سیس بوون؛ گەرمایە و کرمیش لەناوە

ژمارەیەک دار سیس بوون؛ گەرمایە و کرمیش لەناوە