وەرزشێکى ئاوییە

لە دەریاچەی دوکان پێشبڕکێی پادل بۆرد بەرێوەدەچێت

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

بۆ یەکەمجار و بە بەشدارى 15 وەرزشوانى ئەو بوارە، پێشبرکێی پادل بۆرد لە دەریاچەی دوکان بەرێوەچوو.

نەبیل ئیبراهیم سەرۆکی رێکخراوی پارێزەرانی ئاوی عێراق کە رێکخەرى پێشبڕکێکەن بە 964ـى وت،”ئەمرۆ هەینى،  پێشبرکێی پادل بۆردمان بۆ ژمارەیەک وەزرشوان رێکخست کە مەبەست لێى پەرەپێدانى پاراستنى ئاوى عێراق و کوردستانە لە رێگەى ئەو یارییەوە”.

دەشڵێت: ئەو یارییە یارمەتى جەچتە و دەروونى ئەو کەسانە دەدات کە ئەنجامى دەدەن.

باسى لەوەشکرد، لەمێژە هەوڵ دەدەن بۆ پەرەپێدان بە وەرزشى پادل بۆرد و راهێنان بە گەنجان کراوە و هەرێمى کوردستان پێویستى بەو یارییانەیە و دۆستى ژینگەیە.

ئامێرەکە لە شێوەیەى تەختەیەکە و وەرزشێکى ئاوییە کە بەشداربووان بە جووڵەى مەلەکردن دەیجوڵێنن بەرەو پێشەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سەدان کەسى لە خنکان رزگار کردووە و 12 کاتژمێر دەتوانێت م...

سەدان کەسى لە خنکان رزگار کردووە و 12 کاتژمێر دەتوانێت مەلەوانى بکات