رێژەکە لەخوار ستاندارتی جیهانییەوەیە
لە هەرێم لە هەر 100 هەزار کەس 151 کەس تووشی شێرپەنجە دەبن
964+
شۆڕش قادری
رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لە خوار ستاندارتی جیهانییەوەیە و لە هەر 100 هەزار كەس، 151 كەس تووشی نەخۆشییەکە دەبن.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت، “لە چەند پەیج و دیجیتاڵ میدیایەک، بڵاوكراوەتەوە كە گوایە، هەر 53 خولەك جارێك كەسێك لە هەرێم تووشی شێرپەنجە دەبێت، بەڵام ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێم لە خوار ستاندارتی جیهانییە، كە بۆ هەر 100 هەزار كەس 151 كەس توشبووە، لەکاتێکدا لە جیهان بۆ سەد هەزار كەس 191 كەسە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە جیهاندا لە هەر کاتژمێرێکدا دوو كەس تووشی شێرپەنجە دەبن، بەڵام لە هەرێمی كوردستان رێژەكە زۆر كەمترە و نەخۆشییەکە لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بەو جۆرە هەواڵانە دڵگران نەبن كە لەپێناو كۆكردنەوە و لایك، هەوڵی ترساندن و دڵەڕاوكێ بڵاودەكەنەوە، دەشڵێت، “ئەم جۆرە كارانە دوورە لە مرۆڤایەتی و پێویست بە دڵەڕاوكێ دروستكردن ناكات”.