رێڕەوە ئاوییەکان پاککرانەوە

هێشتا باران نەباریووە هەولێر رووبەرووى لافاو دەبێتەوە

964+

وریا فەتاح

بەمەبەستى رێگریکردن لە لافاو و هەر حاڵەتێکى نەخوازراو، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى هەولێر دەستیانکردووە بە پاککردنەوەى رێڕەوە ئاوییەکانى باران.

پارێزگاى هەولێر بڵاوى کردەوە، ئامادەکارى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى هەولێر بۆ وەرزى بارانبارین دەستیان پێکردووە و بۆ ئەو مەبەستە هەر شوێنێک خاڵى لاوازە بۆ دروستبوونى پەنگخواردنەوەى ئاوى زیادە پاککرانەوە.

وەک ئەوەى بڵاوى کردووەتەوە، چەپەرەکانى ئاو وەرگرتن و مەنهۆڵەکان و ئاوەڕۆكانى شەقامە گشتی و کوچە و کۆڵانەکان، لەلایەن تیمەکانی ئاودێری هەولێر و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی دیکە پاککرانەوە.

ئاشکراشى کردووە کە هەریەک لە کەندی کۆڕنیشی هەولێری نوێ و کۆڕنیشى نزیک گەڕەکی زیلان، کۆڕنیشى هەشت هەزاری گەڕەکی فەرمانبەران، کۆڕنیشى گوندی تەندوورە، پاککرانەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە بەربەستەکانى سەر کەندى گوندى گردجوتیار و کەندى پشت شاوێس و کەندى تەنیشت هیران ستى، چاککراونەتەوە.

ئەو ئامادەکارییانە لە کاتێکدایە، ساڵانە لە هەولێر لەگەڵ دەستپێکردنى وەزرى باران لە چەند شوێنێکى شارەکە پەنگخواردنەوەى ئاو و لافاو دروست دەبێت.

لە هەولێر ئامادەكاری بۆ لافاو و باران دەكرێت

لە هەولێر ئامادەكاری بۆ لافاو و باران دەكرێت