دیمەنی مۆلیدەیەکی ئەهلی .... وێنە: 964
لە سبەینێوە
بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان لە سلێمانی دەگۆڕدرێت
964+
ژووری هەواڵ
لە سبەی هەینیەوە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی دەگۆڕدرێت و بڕی پێدانی کارەبا کەمدەکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.10.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە سبەی هەینیەوە کارکردنی رۆژانەی مۆلیدەکان لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ تا 1:00ـی شەو دەبێت و شەوانیش لە کاتژمێر1:00ـی شەو تا 6:30ـی بەیانی دەکوژێنەوە.
بەگوێرەی بەرنامەی نوێی کارکردنیان، دەبێت مۆلیدەکان لە کاتژمێر 6:30ـی بەیانی تا 8:00ـی بەیانی کاربکەن و لەو کاتەوە تا 12:00ـی نیوەڕۆ کارناکەن.
مۆلیدەکان رۆژانی هەینی بەیانیان کارناکەن، لەبری بەیانی کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.