هۆكار چییە؟
سێ كونسڵخانەی ئێران لە ئەڵمانیا داخران
964+
سۆما حەكیمزادە
لە کاردانەوەی لەسێدارەدانی جەمشید شارمەهد، هاوڵاتییەکی ئێرانی- ئەڵمانی، حكومەتی ئەڵمانیا بڕیاری داخستنی سێ كونسڵخانەی ئێرانی لە شارەكانی هامبۆرگ، فرانکفۆرت و میونشن راگەیاند.
ئانالینا بێربووك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، کونسوڵخانەکانی ئێران لە فرانکفۆرت، هامبۆرگ و میونشن دادەخرێن و تەنیا باڵیۆزخانەی ئێران لە بەرلین لە کارکردن بەردەوام دەبێت.
دوو رۆژ پێش ئەم بڕیارە، بێربووك ئیدانەی لەسێدارەدانی شارمەهدی کردبوو، هەروەها بانگهێشتی باڵیۆزی ئەڵمانیای لە تاران بۆ بەرلین کردبوو.
حكومەتی ئێران رایگەیاند، جەمشید شارمەهدی بە تاوانی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لەسێدارەداوە، ئەمەش كاردانەوەی حكومەتی ئەڵمانیای لێكەوتەوە، بەهۆی ئەوەی شارمەهد رەگەزنامەی ئەڵمانی هەبوو.
بەپێی میدیای شارمەهد هەروەها مافی مانەوەی لە ئەمریكاش هەبوو.
هەروەها كچەكەی ئەو پیاوە بە ناوی غەزالە، لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، داوای بەڵگەی لەسێدارەدانی باوك و رادەستكردنی تەرمەكەشی دەكەن.