لە بانک دادەنیشن

سبەی و دوو سبەی لیژنەی بایۆمەتری دەچنە تەق تەق


ئەحمەد مستەفا

چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی تەق تەق، بۆ ماوەی دوو رۆژ لیژنەی بایۆمەتری دەهێنێت و لە بانکی قەزاکە دایدەنێت، هەر کەس ژمارەی کەسی بێهاوتا “UPN”ی نییە دەتوانێت لەوێ بەدەستی بهێنێت.

ئەو کەسانەی ناویان هەیە و بارکۆدیان پێ دراوە پێویست ناکات بچن.

لە زاری، هاوبەش عەبدوڵا، بەڕێوبەری چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی تەق تەق، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، داوا لە خاوەن پێداویستی تایبەتی قەزای تەق تەق و دەوربەری دەکەین، ئەوانەیی بایۆمەترییان نەکردووە دەبێت لە ماوەی دوو رۆژ بچن بایۆمەتری بکەن.

پێویستە ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان ببەن:
– کۆپی کارتی نیشتیمانی
– کۆپی پێناسی کەم ئەندامی

لیژنەکە لە رۆژی هەینی 1.11.2024 و شەممە 2.11.2024، سەردانی بانکی تەق تەق دەکەن، ئەوەش بە مەبەستی بایۆمەتری کردن، بەڵام ئەو کەسانەی ناویان لە لیستەکان هەیە فۆڕمی بارکۆدیان هەیە پێویست ناکاتت سەردانی بانکی تەق تەق بکەن.