ئەندامی گروپێکن
لە کەرکوک سێ “تیرۆرستی مەترسیدار” دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
دەزگای هەواڵگری عێراق دەستگیر کردنی سێ کەسی بە تۆمەتی تیرۆر لە پارێزگاری کەرکوک راگەیاند و دەڵێت، بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستگیر کراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30.10.2024، دەزگای هەواڵگری عێراق رایگەیاند، سێ چەکداری داعشیان دەستگیر کردووە کە ئەندامی گروپێکن بە ناوی “دەوڵەتی کەرکوک” و بە “مەترسیدار” ناوی بردوون.
“دەستگیر کراوەکان کاتێک لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا، راشکاوانە دانیان بەوەدا ناوە کە بەشدارییان لە شەڕەکانی دژ بە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان کردووە و تیرۆریان ئەنجامدوە”، دەزگای هەواڵگری عێراق وا دەڵێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە، تۆمەتبار رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراوە.