پڕۆژەکە ساڵی داهاتوو تەواو دەبێت

کۆڕنیشی زاخۆ بە قۆناغێکی تر درێژ دەکرێت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوای ئەوەی پڕۆژەی کۆرنیشی زاخۆ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و ژمارەیەک زۆر گەشتیاری بەلای خویدا راکێشا، ئیدارەی زاخۆ بڕیاریدا بە قۆناغێکیتر کۆرنیشەکە درێژتر بکەن و تەواوی لێواری خابور لەناو سەنتەری شار بکرێتە کۆرنیش و شوێنی گەشتیاری.

قۆناغی دووەمی کۆرنیشەکەی زاخۆ لەپردی تەقتەقەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە پردی خانی نزیک فریاکەوتنی زاخۆ، نزیکەی 75%ـی کارەکانی تەواو بووە و پێشبینی دەکرێت لە بەهاری ساڵی داهاتوو تەواوبێت و بکەوێتە خزمەت گەشتیاران و خەڵکی زاخۆ.

هەر لەچوارچێوەی کۆرنیشەکەی زاخۆ، ئیدارەی زاخۆ بەدەرفەتیان زانی قەلای کۆنی زاخۆ لەگەڵ پیرەپردە بەناوبانگەکە کە دەکەوێتە تەنیشت قەلای زاخۆ و مێژووەکەیان بۆ نزیکەی هەزار و 200 ساڵ لەمەوبەر دەگەرێتەوە، نۆژەن بکرێنەوە.

سەربەست عەبدولستار، ئەندازیار و سەرپەرشتی پڕۆژەکە بە 964ـی وت، “رێژەی 50% هەردوو قۆناغی کۆرنیشەکە سەوزاییە و نزیکەی 300 هەلی کار دەرەخسێنێت”.

پێشتر روباری خابووری زاخۆ بە درێژایی 18 کیلومەتر لەناو سەنتەری شاری زاخۆ تێدەپەڕی، بەبێ ئەوەی هیچ سوودێکی لێ ببینڕێت، ئێستا تەواوی لێواری خابور لەناو سەنتەری شار کۆرنیشە و تۆرباینێکی بەرهەمهێنانی کارەباش بەشێوەی تێست لەسەر خابورەکە دانراوە کە نزیکەی 280 ئەمپێر کارەبا بەرهەم دێنێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بەبێ زانینى گوژمەى تیچوونەکەى کۆڕنیشەکەى زاخۆ نۆژەن د...

بەبێ زانینى گوژمەى تیچوونەکەى کۆڕنیشەکەى زاخۆ نۆژەن دەکرێتەوە

لە پڕۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ 24 کاتژمێر کار دەکرێت

لە پڕۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ 24 کاتژمێر کار دەکرێت