مژدەیەکیش بە خاوەن زەوییەکانی کورانی نوێ درا

لە هەولێر 200 خێزانی دیکە رێگەپێدانیان بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی سندوقی وەرگرت

964+

شۆڕش قادری

پارێزگاری هەولێر جارێکی تر دڵی 200 خێزانی شاری خۆش کرد و  رێگەپێدانی بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی سندوقیی پێدان، مژدەیەکیشی دا بە خاوەن زەوییەکانی گەڕەکی کورانی نوێ بەوەی کە کارتی 755 پارچە زەوی دەکرێن بە سەنەد و تاپۆ دەکرێن.

پارێزگار دڵی 6000 خێزانی هەولێری خۆشکرد و هیتریش بەڕێوەی...

پارێزگار دڵی 6000 خێزانی هەولێری خۆشکرد و هیتریش بەڕێوەیە

ئەمڕۆ چوارشەممە 30.10.2024 و لە رێورەسمێکدا، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندوقییەکان، ئومێد خۆشناو پاریزگاری هەولێر، وەک قۆناغى هەشتەم، 200 رێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقیی رادەستى خاوەنەکانیان کرد.

هەر لە رێوڕەسمەکەدا ئومێد خۆشناو مژدەیدا بە خاوەن زەوییەکانى کورانى نوێ و وتی، “لە ئەمڕۆوە بڕیارماندا دەستبکرێت بە پڕۆسەى گۆڕینى 755 کارت بۆ سەنەدى ئەو گەڕەکە و خاوەنەکانیان دەتوانن لە بەیانییەوە سەردانى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر بکەن بۆ دەستکردن بە مامەڵەکانیان”.

بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر، تا ئێستا لە سنووری هەولێر، زیاتر له‌ حەوت هەزار و 200 هاوڵاتی سوودمەند بوونە لە رێگەپێدانى زەوى سندوقى و حەرەمى گوند و فراوانکردنى.

زەوی سندوقی ئەو زەویانەن کە دوولا یان سێ لایان کراوە بەخانوو، پێشتر رێگە نەدەدرا بکرێن بە خانوو دواتر بە بڕیاری حکومەت و بر رێنمایی رێگە پێدانیان بۆ دەرکراوە.

تاوەکو ئێستا رێگەپێدان بۆ پێنج هەزار و 500 زەوی سندوقی ک...

تاوەکو ئێستا رێگەپێدان بۆ پێنج هەزار و 500 زەوی سندوقی کراوە

100 رێگەپێدانی دیکەی زەوی سندوقی رادەستی خاوەنەکانیان ک...

100 رێگەپێدانی دیکەی زەوی سندوقی رادەستی خاوەنەکانیان کرا