ههڵنهكردنى ئاڵا و سروودى ئه ره‌قیب هۆكار بوون
وەزارەتی رۆشنبیری بەشداریكردنی لە ديدارى فیلمی كوردی لە بەغدا هەڵوەشاندەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى رۆشنبیری هه‌رێم به‌شداریكردنى له یه‌كه‌مین دیدارى فیلمى كوردى له به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، چونكه رێگه‌یان نه‌داوه له دیداره‌كه ئاڵاى كوردستان دابندرێت و سروودى ئه‌ى ره‌قیبیش لێبدرێت.
پێشتر وەزارەتی رۆشنبیری بە فەرمانی وەزاری لیژنەیەكی باڵای بۆ بەشداریكردن لەو دیداره پێكهێنابوو، كه به‌شدارى ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌م هۆكارانه‌وه به‌شداریكردنه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
فهرمانهكهى وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم، به ژمارە 4574 لە 30.9.2024 لیژنەیەكی باڵای بەمەبەستی ئەنجامدانی دیداری (یەكەمین فیلمی كوردی لە بەغدا) پێكهێنا، بەڵام دوێنێ 28.10.2024، ئەو فەرمانەی هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دا، كە بەشداری لە دیداری (یەكەمین فیلمی كوردی لە بەغدا) نەكات.
نامیق هه‌ورامی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى رۆشنبیری به 964ـى راگه‌یاند به‌بڕیارى وه‌زیرى رۆشنبیر له‌و دیداره‌ى به‌غدا كشاونه‌ته‌وه چونكه “رێگەنەدرا بە دانانی ئاڵای كوردستان و خوێندنی مارشی نەتەوەیی ئەی رەقیب لە دیداری ناوبرا.”
وتیشی “وه‌زاره‌تى رۆشنبیری بڕی 18 ملیۆن دینارى بۆ ئه‌م دیدار ته‌رخان كردبوو وه‌ك هاوكاریكردن و سه‌رخستنى كاره‌كانى به‌ڵام به‌هۆى ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌یانه‌وه له‌دیداره‌كه كشاینه‌وه”
ئاشكراشی كرد، كه هۆكارى سه‌ره‌كى دانه‌نانى ئاڵا و لێدانى سرووده‌كه تهقیبی سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى عێراق بووه .
هه‌ر له‌و فه‌رمانه‌دا وەزارەتى رۆشنبیری داوای لێبوردنى لە ئەندامانی لیژنە و هونەرمەندان و دەرهێنەرانی فیلم و تەواوی بەشداربووانی دیداره‌كه كردووه.