گرافیک نرخی نەوت 964
وەزعە جێگیر نییە
نرخی نەوت لە دابەزینە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ نرخی نەوت درێژەی بە دابەزین دا لە بازاڕەكانی جیهاندا، كە هەفتەیەكە سەقامگیری بەخۆیەوە نەدیوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 71.50 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، كە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نزیكەی پێنج دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 67.44 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و ئەویش نرخەكەی لە چاو دوو رۆژی رابردوو دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
لە دوای هێرشە سنووردارەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هەروەها بەردەوامیی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، وای كردووە نرخی نەوت زیاتر دابەزێت و جێگیر نەبێت.
نرخی نەوت کەمێک دابەزی
نەوت
بهڕێوهبهری نهوتی بهسڕه:
"كۆمپانیا بیانییهكان خۆیان كێشاوهتهوه و تهنیا 900 ههزار بهرمیلی رۆژانه بهرههم دههێنین"
ئێران رێگەی پێدا
کەشتییەکی نەوتی عێراق گەرووی هورمزی تێپەڕاند
کۆکردنەوەی داهات لەناو ئاگردا!
چ نهێنییەکی شاراوە لە پشت داخستنی تەنگەی هورمزەوە هەیە؟
هیچ زیانێکی گیانی نەبووە