بەغدا

دەنگێك دزەی پێكراوە و سەرۆک وەزیرانیش داوای لێكۆڵینەوەی خێرا دەكات

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە داوای لە دەستەی دەستپاكیی عێراق كرد لێكۆڵینەوە لەو دەنگە دزەپێكراوە بكەن، كە گوایە دەنگی بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی باجی عێراق عەلی عەللاوییە.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، كە كۆپییەكی گەیشتووە بە 964 و تێیدا هاتووە، سەرۆك وەزیران فەرمانی بە دەستەی دەستپاكی كردووە، بە خێرایی لێكۆڵینەوە لەو دەنگە دزەپێكراوە بكەن، كە دەگوترێت دەنگی بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی باجی عێراق عەلی عەللاوییە و سەرۆك وەزیران داوای ئەنجامی خێرا دەكات.

لەگەڵ ئەوەی باس نەكراوە دەنگەكە باسی چی دەكات، بەڵام بە پێی راگەیاندراوەكەی نووسینگەی سودانی، سەرۆكی وەزیران دووپاتی ئەوە دەكاتەوە، نەهێشتنی گەندەڵی یەكێكە لە گرنگترین كارەلەپێشینەكانی حكومەت.

گەندەڵیەکى گەورەى پارێزگارى کەرکوک ئاشکرا دەکرێت

گەندەڵیەکى گەورەى پارێزگارى کەرکوک ئاشکرا دەکرێت