"پێویستمان به به‌ندیخانه و چاكسازییه‌كان هه‌یه"
مافى مرۆڤى هه‌ڵه‌بجه له دۆخى راگیراوانى پارێزگاكه‌ى ده‌كۆڵێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مافى مرۆڤى هه‌ڵه‌بجه له دۆخى راگیراوانى پارێزگاكه‌ى پیچچایهوه و ده‌ڵێت، دۆخیان باشه، به‌ڵام له پارێزگاكه‌یان پێویستیان به دروستكردنى به‌ندیخانه و چاكسازییه‌كان هه‌یه.
له‌نوسینگه‌ى مافى مرۆڤى هه‌ڵه‌بجه لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوون هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ناوه‌نده فهرمیهكانى سنووره‌كه‌یان به‌سه‌رده‌كاته‌وه و له كێشه‌و گرفته‌كانیان ده‌كۆڵێته‌وه.
گوڵستان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینكه‌ى مافى مرۆڤ له هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، دۆخى راگیراوان له هه‌ڵه‌بجه زۆرباشه و هه‌ر راگیراوێك ته‌نیا 24 كاتژمێر له‌و شوێنه ده‌هێڵدرێته‌وه.
وتیشی “له هه‌ڵه‌بجه به‌هۆى نه‌بوونى به‌ندیخانه هه‌ر راگیراوێك له‌و ماوه دیاریكراوه‌دا ده‌هێڵدرێته‌وه یان به كافالهت ئاژاد ده‌كرێت یاخود ده‌نێردرێته سلێمانى”.
لە بنکەی پۆلیسی ناوشار لە هەڵەبجە، ژوورێك بۆ راگیراوانی دابینكراوه، لیژنه‌كه‌ى مافى مرۆڤیش كه سه‌ردانیان ده‌كات لە نزیکەوە چاویان بە راگیراوان ده‌کەوێت و لە بارودۆخ و کەیسەکانیانیان دهپرسێتەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له پارێزگاكه‌یان پێویستی زۆریان به دروستكردنى به‌ندیخانه و چاكسازییه‌كانى ژنان و منداڵانه، پێشتریش داواكراوه بۆ دروستكردنى و زه‌ویش ئاماده كراوه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دروست نه‌كراون.