دیمەنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران _ وێنە: 964
ئاماری سۆران خەمیەتی
هاوکاری تیمەکانی سەرژمێری بن تا کەس بێ بەش نەبێت
964+
ئەحمەد مستەفا
ئاماری ئیدارەی سەربەخـۆی سۆران خەمی دانیشتووانەکەیەتی تا هەموویان بەشداربن و لە ئاگادارنامەیەکدا، داوا لە هاوڵاتیان دەکات هاوکاریی تیمەکانیان بن بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی سەرژمێری گشتیی.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، هاوڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگادار دەکەن، تیمەکانیان لە سەرجەم گەڕەک و گوندەکان سەرقاڵی بەڕێوەبردنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی “ئامار”ی دانیشتووانن.
کە لە ئێستادا لە قوناغی گەمارۆسازیی و ژمارەدانان دایە، ئاماری ئەو ئیدارە سەربەخۆیە دەڵێ، داواتان لێ دەکەین هاوکار و هەماهەنگیان بن بۆ ئەوەی هیچ هاونیشتمانیەک بێ بەش نەبێت لەم پرۆسە گرینگە نیشتمانیە لە پێناو گەشەپێدانی وڵات.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە وتوویەتی، مەبەستمانە بە هەموولایەک رابگەیەنین کە گرنگی پرۆسەی سەرژمێری کەمتر نییە لە پرۆسەی هەڵبژاردن، بۆیە بە هەندوەرگرتنی ئەرکێکی ئەخلاقی و نەتەوەییە بۆ خەڵکی کوردستان.