سودانی کردوویەتی
“سەرۆکی ئەنجومەن و سێ ئەندامی دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق دوورخرانەوە”
964+
ئەحمەد مستەفا
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بڕیارێکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی ئەنجومەنی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق و سێ ئەندامی دەستەکەی ناچار بە دوورخستنەوە کردووە.
سەرچاویەک لە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بە بەشی عەرەبی 964ی وتووە، سه رۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی دادگای دەرکردووه و سێ ئەندامی ئەنجومەنی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان CMC و سەرۆکی ئەنجومەنەکەی لە ئەرکەکەیان دورخستووەتەوە.
ئەوانیش؛ موجاهید ئەبوهیل، سەرۆکی ئەنجومەنی دەستە و بەسام زەیدی، ئەندامانی ئەنجومەن ئاڤا فائق و عەبدولوەهاب سەفار بوونی هەیە.
موجاهید ئەبوهیل، شاعیر و رۆژنامەنووسێکی عێراقییە پێش ئەوەی لە سەردەمی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە کارەکەی دووربخرێتەوە، وەک بەرپرسی تۆڕی راگەیاندنی عێراق کاری کردووە.
سەرچاوەک باسی لەوە نەکردووە، هۆکاری دوورخستنەوەیان چییە، لایەنێکی فەڕمیش بیانووی ئەو بڕیارەی محەمەد شیاع سودانی روون نەکردووەتەوە.