ژینگه‌پارێزان "ژماره‌یان له زیادبوونه"
له گوندێكى بارزان چوار ورچی ره‌ش ده‌ركه‌وتوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ى بارزان ورچێك و سێ له بێچووه‌كانى ده‌ركه‌وتوون، به‌قسه‌ى ژینگه‌پارێزانى سنووره‌كه ئه‌م جۆره‌یان ورچی ره‌شی پێده‌ڵێن و له‌و ناوچانه‌ى ئه‌وان رۆژ له‌دواى رۆژ ژماره‌یان به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێت.
ئه‌و شوێنه‌ى ورچه‌كانى لێ ده‌ركه‌وتوون سنوورى گوندى هۆستانه، له بنارى چیاى شیرین.
سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان به 964ـى وت، زۆر جاران ئه‌م ورچانه له‌سنووره‌كه‌یان ده‌بیندرێن و به‌سه‌لامه‌تیش ده‌سوڕێنه‌وه.
وتیشی “ژماره‌یان به‌ره‌و زیاد بوونه چه‌نكه هه‌موو پێداویستییه‌كى خۆراك و سه‌لامه‌تیان بۆ دابین كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌مانگه‌كانى به‌هارى رابردوو چه‌ند جارێكی دیكه ئه‌م ورچانه له شوێنى جیاواز ده‌ركه‌وتبوون و پێشتریش له‌سنوورى گوندى لێرێی سه‌ر به ناحیه‌ى شێروان مه‌زن چه‌ند ورچێكى سوور له‌نزیك ئاوه‌دانییه‌كانى ئه‌م گونده ده‌ركه‌وتبوون.
له‌ماوه‌ى رابردوودا له چه‌ند شوێنێكى هه‌رێمى كوردستان ورچه‌كان به مردوویی ده‌دۆزرانه‌وه، ساڵى پار له بنارى قه‌ندیل و ئه‌مساڵیش له كوێستانى پرژه‌ى سه‌ر به قه‌زاى چۆمان، كه یه‌كه‌میان ژه‌هرخوارد كرابوو كه په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ هه‌نگه‌وانه‌كان درێژكرا گوایه بۆ پاراستنى هه‌نگه‌كان ژه‌هریان بۆ ورچه‌كه دانابێته‌وه، دووه‌میشیان ئه‌وه‌ى كوێستانى پڕژه به گوولله كوژرابوو، كه تاوه‌كو ئێستاش بكوژه‌كه‌ى ده‌ستگیر نه‌كراوه.
به‌پێی یاسای پاراستنى ژینگه هه‌ر كه‌سێك ورچ بكوژێت سزاكه‌ى جگه له به‌ندكردن تاوه‌كو 150 ملیۆن دیناریش سزاى پێبژاردنى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.