یەکەمجارە دێتە عێراق

ئامێرێکی پێشکەوتووى سیتی سکان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەڵەبجە دابینکرا

964+

ئەمەل ناجى- هەڵەبجە

ئامێرێکى پێشکەوتووى سیتى سکان بۆ فریاکەوتنى هەڵەبجە دابینکرا و یەکەم نەخۆشیش پشکنینى بۆکرا، تەندروستى هەڵەبجەش دەڵێت: چیتر پێویست ناکان نەخۆش بچێت بۆ سلێمانی.

ئامێرەکە بە تێچووى یەک ملیار و 145 ملیۆن دینار، لەسەر داھاتی ناوخۆی پارێزگاى سلێمانی، دابینکراوە.

ئازاد مستەفا، بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی ھەڵەبجە، بە 964ـى وت: دابینکردنی ئەم ئامێرە لە چوارچێوەی ھەڵمەتێکدایە، کە دەمانەوێت سەنتەرێکی بوژاندنەوەی دڵ و ئامێرێکی قەستەرە دابین بکەین بۆ زیاتر خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و بۆ ئەوەی رێگەی دووریان بۆ نزیک بکەینەوە”.

بە وتەی ئازاد مستەفا، وردی ئامێرەکە 128 وێنەیە لە یەککاتدا و نوێترین ئەپڵیکەیشنی ھەیە، و یەکەمجارە ئەم ئەپڵیکەیشنە دێتە عێراق، و ئامێرەکە دەتوانێن وێنەی دڵ و دەمارەکانی بگرێت، بۆ ئەوەی بزانرێت تەسکبوونەوە لە دەمارەکاندا ھەیە یاخود نا.

پێشتر تەنھا یەک ئامێری سیتی سکان لە نەخۆشخانەی گشتی ھەڵەبجە بوونی ھەبوو، ئەمە دەبێتە دووەم ئامێر کە بۆ شارەکە دابینکراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەشی CT - SCAN لە نەخۆشخانەى رزگارى کرایەوە

بەشی CT - SCAN لە نەخۆشخانەى رزگارى کرایەوە