پایزیى دەبێت

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە

964+

وریا فەتاح

کەشناسى هەرێم پێشبینى دەکات، کەشى 48 کاتژمێرى داهاتوو نزیک بێت کە کەشى دووێنێ، بەشێوەیەک نە بارانى تێدایە و نە پلەکانى گەرماش دادەبەزن.

وەک ئەوەى کەشناسى خستوویەتیەڕوو، بۆ ئەمڕۆ، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمار کراوەکانى دوێنێ.

وەک ئەوەى ئاماژەى پێکردووە کەشى سبەینێش هەر وەک ئەمڕۆ دەبێت، تەنیا ئەوە نەبێت پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 24پلەى سیلیزى

سلێمانی : 24پلەى سیلیزى

دهۆک : 24 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 26 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 25 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 25 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 16پلەى سیلیزى

سۆران : 23 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 29 پلەى سیلیزى

هەرچى دەستەى کەشناسى عێراقە، پێشبینى دەکات بۆ رۆژانى داهاتوو پلەکانى گەرما داببەزن و بارانیش ببارێت.

لاى خۆیەوە،سیروان ساڵح، شارەزاى بوارى کەشناسى لە پەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوى کردەوە، شەپۆلی بارانبارینی سەرەتای مانگى 11 بۆ زۆربەی ناوچەکان باش دەبێت. چونکە کاریگەری هەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریای سووری لەسەرە.

دەشڵێت: تا ئەم کاتە سەوزبوونی هەموو جۆرەکانی گژوگیا لە زۆربەی ناوچەکان مسۆگەربووەو گۆڕانکارییەکانیش بەردەوامە و لە ئەگەری زیادبوونی شەپۆلەکە ئەگەرهەیە لەچەند ناوچەیەک پەڵە بدات، بەڵام ئەمەیان هێشتا جێگیرنەبووە.

سەرەتاى مانگى 11 بارانى باش دەبارێت

سەرەتاى مانگى 11 بارانى باش دەبارێت