زانکۆى ئەمەریکى لە سلێمانى

بە پەندی پێشینان تێستی خوێندکارەکان دەکەن

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

رۆژی ئاشنابوون بە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەرێوەچوو و خوێندکاران پرۆژەکانی خۆیان بۆ ئامادەبووان نمایشکرد.

پەروا ئەبوبەکر، خوێندکارى زانکۆى ئەمەریکى و خاوەنى یەکێک لە پرۆژەکان بە 964ـى وت،” پرۆژەکەم پێکهاتووە لە ئاشناکردنی خوێندکاران بە پەندی پێشینان و بەشداربوو پەندێکی دەدرێتێ و داواى لێدەکرێت واتاکەى شی بکاتەوە”.

بەپێى پڕۆژەکە، پەندەکان لە پلاتفۆڕمێکدا دەخرێنەڕوو و شیکردنەوەى پەندەکەشى تێدایە، بەڵام سەرەتا داوا لە خوێندکارەکان دەکرێت پەندەکە شى بکاتەوە.

خاوەنى ئەو پڕۆژەیە باسى لەوەشکرد، خوێندکارەکان بەباشى لە پەندەکان تێدەگەن و ئامانجیش لە پڕۆژەکە دەرخستنى توانا و ئاستى خوێندکارانى زانکۆى ئەمەریکى

باسی لەوەکرد، خوێندکارەکان زۆر باش پەندەکان شیندەکەنەوە و لێی تێدەگەن، ئامانج لەو پرۆژەیەش تەنیا دەرخستنی ئاست و تواناى خوێندکارانى زانکۆی ئەمریکییە لە زمانى کوردى و شیکردنەوەى پەندە کوردییەکان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی زانکۆکان لە هەولێر کرایە...

حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی زانکۆکان لە هەولێر کرایەوە