"دێتە خوار 150 هەزار"

تادێت بەهاى دۆلار دادەبەزێت

964+

وریا فەتاح

تادێت بەهاى دۆلار بەرامبەر دینار و تمەن دادەبەزێت و پێدەچێت هێرشەکەى شەوى رابردوو ئیسرائیل بۆسەر ئێران، بەخێر بۆ دینار و تمەن بشکێتەوە.

لەگەڵ هێرشەکەی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەهای تمەن بە تەواوەتی داڕما، بەڵام ئەمڕۆ دواى ئەوەى قەبارەى زیانەکان دەرکەوتن و دەرکەوت هێرشەکە بەو شێوەیە گەورە نەبووە کە چاوەڕێ دەکرا، ئەوەش ئاهێکى بەبەر تمەندا کردەوە و رووى لە بەرزبوونەوە کرد.

لە کاتى داخستنى بازاڕى دراو تمەن و دینار بەم شێوەیە مامەڵەیان پێوەکرا

100 دۆلار بە 151 هەزار و 300 دینار

100 دۆلار بە 6 ملیۆن و 250 هەزار تمەنى کاش

جەبار گۆران وتەبێژى بازاڕى دراو لە سلێمانى بە 964ـى وت،”چاوەڕێ دەکرا تمەن زۆر دابەزێت، بەڵام دەرکەوت هێرشەکان سنووردار بوون و شوێنە ئابوورییەکانى ئێران بە ئامانج نەگیراوە، ئەوەش هەم رێگرى کرد لە دابەزینى زیاترى تمەن و هەمیش بەرەو بەرزبوونەوەى برد”.

لەبارەى دیناریشەوە، جەبار گۆران ئاشکراى کرد، وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا دوو 500 ملیۆن دۆلارى کاشى بۆ عێراق ناردووە، بۆیە بەهاى دینار بەرز بووەتەوە.

پێشبینیش دەکات، بەهاى دینار زیاتر بەرز ببێتەوە و دۆلار بۆ خوار 150 هەزار دینار داببەزێت.

لەگەڵ هێرشەکەی ئیسرائیل بەهای تمەن داڕما

لەگەڵ هێرشەکەی ئیسرائیل بەهای تمەن داڕما