هەڕەشە لە سەقامگیریی تەواوی ناوچەكە دەكات
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشەكانی سەر ئێرانی كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا سەركۆنەی ئەو هێرشە ئاسمانییەی كرد، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل كردییە سەر ئێران.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “داوا لە هەموو لایەك دەكەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێك بدەن بۆ رێگری لە پەرەسەندنی زیاتری پێكدادان و ئاڵۆزییەكان.
هەروەها ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، پەرەسەندنی شەڕ و لێكەوتەكانی، هەڕەشە لە سەقامگیریی تەواوی ناوچەكە دەكات.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەنجامدرا، كە بە پێی میدیای ئیسرائیلی، نزیكەی 100 فڕۆكە و درۆن تێیدا بەشداربوون و ژمارەیەك پێگەی سەربازی ئێران كرانەئامانج.