ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق - وێنە: X
پێش دانیشتنی سبەی
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی بەرنامەی سبەی كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نووسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت رایگەیاند، سەرۆكی ئەنجومەن لە بارەی كارنامەی دانیشتنی سبەی ئەنجومەنەكە، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی یاسایی و سەرۆكی بەشێك لە فراكسیۆنەكان كردووە.
بڕیارە سبەی یەكشەممە 27.10.204 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتن ئەنجام بدات و بەرنامەی كاریش لە چەند بابەتێك پێكدێت، لەوانەش یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای باری كەسی.
هاوكات پێش دانیشتنەكەی سبەی، ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی یاسایی و سەرۆكی بەشێك لە فراكسیۆنەكانی ناو ئەنجومەنەكە كۆبوونەوەی كرد، هەروەها راگەیاندنی نووسینگەی مەندەلاوی لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی پێكرد.
ئەم نیوەڕۆیە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە
ئەنجومەنی نوێنەران
129 پهرلهمانتار گوشاریان دروستکرد
بۆ دیاریکردنى رۆژى هەڵبژاردنى سەرۆک پەرلەمان کۆبوونەوە
"خەفاجی" جێگەی گرتەوە
سودانی ماڵئاوایی لە ئەندامێتی پەرلەمان کرد
سەرۆک کۆمار هەڵنەبژێردرا
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دواخست
ئەنجومەنی نوێنەران: