گۆڕەپانی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر _ وێنە: EIF
داوای بەشداریی بازرگانان دەکرێ
پێشانگەی بەرفراوانی کەلوپەلی ناوماڵ لە هەولێر دەکرێتەوە
ئەحمەد مستەفا
پێشانگایەکی بەرفراوان لە بواری پێداویستی ناوماڵ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێ و یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان داوا دەکات ئەندامەکانی بەشداریی بکەن.
سەرۆکایەتی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە ئاگاداری سەرجەم لقەکان و گشت ئەندامانی دەکاتەوە کە لە رۆژی 12.12.2024، بۆ ماوەی سێ رۆژ پێشانگایەکی نێودەوڵەتی بەئەنجام دەگەیەندرێت.
پێشانگاکە لە بواری (مۆبیلیاتی ماڵ و ئۆفیس)، (ديكۆراتی ناوماڵ)، (رووناکی پەردە و فەرش)، (ئامێرەکانی ناوماڵ و ئەلکترۆنیات)، (سیستمی ماڵەزیرەکەکان)، (ئیکسسوارات و ئامێرەکانی ناوماڵ) و (مۆبیلیاتی دەرەوەو کەلوپەلی باخچە) دەبێت.
بە وتەی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران، لە پێشانگاکەدا هەمووجۆرە کەلوپەلێکی ناوماڵ نمایش دەکرێت، بۆیە خاوەن کۆمپانیاکانی تایبەت بەم بوارە دەتوانن ئامادەبن و هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکرێت، لە وەرگرتنی بریکار لە کۆمپانیا بەشداربووەکان.
نووسراوی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران؛