بەرگریی ئاسمانیی ئێران:
هێرشەکەی ئیسرائیل زیانێکی کەمی هەبووە
964+
شۆڕش قادری
بارەگای بەرگریی ئاسمانیی ئێران دەڵێت، هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی زیانێکی کەمی هەبووە.
دوای هێرشەکەی شەوی رابردووی ئێسرائیل بۆ سەر چەند پێگەیەکی سەربازیی ئێران، بارەگای بەرگریی ئاسمانیی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئیسرائیل هێرشی کردووتە سەر چەند بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگاکانی تاران و خوزستان و ئیلام، بەڵام سیستمی بەرگریی مووشەکی، بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە و تەنیا چەند زیانێکی کەم بەر ئەو ناوچانە کەوتووە و لێکۆڵینەوەش لە هێرشەکە دەستی پێکردووە”.
داوایشی لە خەڵکی ئێران کردووە، یەکگرتوویی و ئارامی خۆیان بپارێزن و گوێ بەو دەنگۆیانە نەدەن کە لە میدیاکانی دوژمن بڵاودەبێتەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو ئیسرائیل نزیکەی 20 پێگەی سەربازیی ئێرانی لە ناوخۆی وڵاتەکە بۆردومان کرد و دواتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشەکە سەرکەوتوو بووە و ئامانجەکانیان پێکاوە.