قایمقامى هەڵەبجە:

“هەنارەکانمان رنیوە بۆ فێستیڤاڵەکە چاوەڕێتانین”

964+

وریا فەتاح

قایمقامى هەڵەبجە لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت کە هەنار دەڕنێت و دەشڵێت: هەنارەکانمان رنیوە و چاوەڕێتانین، لاى خۆشییەوە، قایمقامییەتى هەڵەبجە دەستیکردووە بە ئامادەکارى بۆ بەڕێوەچوونى فێستیڤاڵى هەنار و دەڵێت، خاوەن دووکان و کەپرەکان دەبیت کارتى تەندروستی دەربێنن.

بەپێى راگەیەنراوێکى قایمقامییەتى هەڵەبجە، لە پیناو پاراستنى تەندروستى میوانان چەند رۆژێک پێش دەستپێکردنى فێستیڤاڵى هەنار دەبێت خاوەن کەپرە و دوکانەکان، ئەم مەرجانە جێبەجێ بکەن:

یەکەم: دەرکردنى کارتى تەندروستى

دووەم: جێبەجێکردنى: مەرجەکانى بەرگرى شارستانى

سێیەم: دەبێت هەمووشووێنکارێک نرخ هەڵبواسێت و گرانی نەکرێت لەفرۆشتن.

لاى خۆیەوە، نوخشە ناسیح، قایمقامى هەڵەبجە لە پەڕەى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى،” هەنارەکانمان رنیوە، ئێستا ئامادەین بۆ فێستیڤاڵی هەنار، رۆژى 31ـى 10 بۆ 2ـى 11، چاوەڕێتانین”.