پێنج کەس بوون

شارەداری شنۆ: شاخەوانەکانمان لە نزیک دۆڵێک دۆزییەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ هەینی شارەداری شنۆ، رزگارکردنی سەرجەم ئەو شاخەوانانەی راگەیاند، کە لەناو جەرگەی بەفری چیای کێلە شین لە سنووری شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، بێسەروشوێن ببوون.

ئەو دەڵێ رزگارمان کردوون و گوازراونەتەوە، بەڵام نازانرێ دۆخی تەندروستییان چۆنە، شاخەوانەکان لە دوێنی پێنجشەممەوە هەواڵی ونبوونیان لەناو بەفردا بڵاوکراوەتەوە.

سەرەتا وا راگەیەندرا چوار شاخەوان بن، بەڵام پارێزگار دەڵێ پێنج کەس بووب، ئەوە لە کاتێکدا بەهۆی بەفربارین و کڕێوە لە ناوچەکە، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بەبێ زنجیر ئەستەم بوو، لە حاڵێکدا لە دوو رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی بەفربارین  پارێزگاکانی سنە و  ورمێی لە رۆژهەڵاتی کوردستان گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە ناوچە شاخاوییەکان 35 بۆ 40 سانتیمەتر بەفر باریوە.

عەلی تۆرابی، بە میدیا خۆجێیەکانی وتووە، پێنج شاخەوان کە لە بەفر و بارانبارینی شاخی کێلە شین ون ببوون، ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن لەلایەن هێزەکانی فریاگوزاری و ئەمنییەکان و مانگی سنوور و ئۆفڕۆدەوە ئەنجامدرا، سەرئەنجام ئەمڕۆ لە نزیک دۆڵێک لە چیای کێلە شین رزگارکران،

لە دوێنێ ئێوارەوە، هەواڵی دیارنەمانی ئەم شاخەوانانە بە کۆمەڵەی مانگی سوور راگەیەندرا و تیمەکانی رزگارکردنی شاخەکان لەگەڵ سوارڕەوەکانی ئۆفڕۆد ڕەوانەی ناوچەکە کران، پارێزگار شنۆ سوپاسی سوپا، مانگی سوور و پاسەوانانی سنووری لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنی شاخەوانەکاندا کردووە.

یەکەم بەفربارینی ئەمساڵ چوار شاخەوانی بێسەروشوێن کرد

یەکەم بەفربارینی ئەمساڵ چوار شاخەوانی بێسەروشوێن کرد