نەیان زانیوە چ ماڵێکە

رەشتاڵەیەک لە بەسڕە 150 ژنی فریودا

964+
ئەحمەد مستەفا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەسڕە هەر ئەوەندەی زانیارییان بۆ هات، دەستیان کرد بە گەڕان بە شوێن ئەو کەسەی لە سکاڵا ناوی هاتووە و خەریکی فریودان و رەشبگیرییە لەگەڵ ژنان.

دەرکەوت کابراکە بوونی هەیە، رەشتاڵەیەکی فریودەرە ئەوەیە کە بە جلێکی زەردەوە خستوویانە سەر چۆک، ئەو لە قەزای ئەلزوبەیری پارێزگاکە دادەنیشێ، هەر ژنێکی بۆ هەڵکەوتبێ لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان رووبەڕوو بۆ وەرگرتنی پارە فریویداون یان رەشبگیری پێکردوون.

ئەمڕۆ هەینی 25.10.2024، لە بەیاننامەیەکدا دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق کە 964 بینیویەتی، دەڵێت، “کەسەکە رۆحانی بووە، لەو رێگەیەوە کاری کردووە تا ژنان فریوبدات بەو هۆەیەوە، زیاتر لە 150 ژن کەوتوونەتە داوەکەوە و خۆی وتوویەتی، نەزانی ژنەکانم قۆستووەتەوە”.

هێزەکان لە ماڵەکەی خۆی دەستگیریان کردووە، دوای ئەوەی چەند سکاڵایەکی لەلایەن هاوڵاتییانەوە پێگەیشتووە، مەفرەزەیان ناردووە بۆ گیانی، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبارەکە بەروونی دانی بەوەدا ناوە کە نەزانی قوربانییەکانی قۆستووەتەوە بۆ ئەوەی بیانخاتە ناو چەواشەکاری و رەشبگیریی دارایی و جەستەییەوە.

بۆ دەزگاکە دەرکەوتووە، تۆمەتبارەکە بڕە پارەیەکی لە (500 هەزار بۆ یەک ملیۆن) دیناری عێراقی لە هەر قوربانییەک وەرگرتووە، لە بەرامبەر ئەو کارە گوماناوییەی کە ئەنجامی داوە، دوای دەستگیرکردن، تۆمەتبارەکە رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەری بگیرێتەبەر.

ئاگر 100 دارخورمای لە باخێکی بەسڕە سووتاند

ئاگر 100 دارخورمای لە باخێکی بەسڕە سووتاند

لە بەسڕە مێردمنداڵێک خانەوادەکەی کۆمەڵکوژ کرد

لە بەسڕە مێردمنداڵێک خانەوادەکەی کۆمەڵکوژ کرد