هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان
پارەی كارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردن دابەش دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد، رەزامەندیی وەزیری دارایی عێراق وەرگیراوە بۆ پێدانی پاداشتی كارمەندانی سەر سەندوقی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە 964ی راگەیاند، دوای بەدواداچوون و هەوڵی كۆمیسیۆنی باڵا، وەزیری دارایی تەیف سامی رەزامەندیی دا بە كردنەوەی هەژماری تایبەت بۆ خەرجكردنی پاداشتی كارمەندانی سەر سندوق لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگانی عێراق.
وتیشی، لە هەر شارێك لیژنەیەكی تایبەتی دەبێت بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری خەزێنە، هەروەها بە ئەندامیەتی بەڕێوەبەری بەشی دارایی و بەڕێوەبەری وردبینی و نوێنەرێكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن.
وتیشی، هەژماری تایبەتی بۆ هەر شارێك دەكرێتەوە و لیستی پاداشت و ناوی كارمەندەكان ئامادە دەكرێت و وەزارەتی داراییش پارەی پاداشتەكان دەخاتە سەر هەژماری خەزێنەی هەر شارێك كە هەڵبژاردنی لێكراوە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای شارەكانی عێراق لە 18.12.2023 بەڕێوەچوو، تەنیا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان نەكرا.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانیشی كرد، كە 20ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، بەڵام دیار نییە بە دیاریكراوی كەی پارەی پاداشتی كارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنەكە دەدرێت.
راپۆرتی هاوپەیمانی تۆڕ و ڕێکخراوەکانی چاودێری هەڵبژاردن تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا
لایەنە سیاسییەكانی كوردستان
سەرۆكایەتيی كۆمار داواكات بۆ پێكهێنانی حكومەت گفتوگۆ بكەن
هەڵبژاردنی كوردستان
ئەوانەی زووتر بانگەشەی هەڵبژاردنیان دەستپێكرد سزادران
هەڵبژاردنی كوردستان
رۆژی هەڵبژاردن دەتوانی كارتەكەت وەربگریتەوە و دەنگیش بدەیت
كۆمیسیۆن چی دەڵێت؟