لە ترسی شەڕ وڵاتەكەیان جێهێتشتووە
10 خێزانی لوبنانی گەیشتنە خانەقین
+964
راژان باجەڵان – خانەقین
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.10.2025 ژمارەیەك خێزانی لوبنانی گەیشتنە قەزای خانەقین، کە لە ترسی شەڕ و پێکدادان و بۆردومان، وڵاتەکەیان جێهێشتووە.
خێزانەكان ژمارەیان 10یە و زەینەب محەمەد یەکێکە لە میوانە لوبنانییەکان، کە ئەمڕۆ گەیشتە خانەقین و بە 964ی وت، خەڵکی عێراق هەر میواندۆستن و هاتنی خەڵکی لوبنان بۆ ئەم وڵاتە بۆ ئەوەیە، کە خەڵکەکەی باشن و لە هێرشی بۆمب و فڕۆكە دەتوانن بیانپارێزن.
شێخ حوسێن مەندەلاوی، کە سەرپەرشتی ئەم کارەی کردووە به 964ی وت، “ئەمە یەکەم وەجبەیە کە پێکهاتوون لە 50 کەس و وەجبەیەکی دیكەش لە ماوەی 10 رۆژی تر دەگەنە ئێرە و دەرگاکانمان کراوەیە، داواکارین لە خەڵکی خانەقین لەم کارە خێرەدا بەشداربن”.
پێشتریش ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی لوبنانی، كە لە ترسی شەڕی حزبوڵا و ئیسرائیل وڵاتەكەیان جێهێشتووە، هاتوونەتە شارەكانی دیكەی عێراق.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا