لە دوو رۆژدا 250 ئاوارەی لوبنانی هاتنە عێراق
لە دوو رۆژدا
250 ئاوارەی لوبنانی دیکە هاتنە عێراق
شۆڕش قادری
تەنیا لە ماوەی دوو رۆژدا 250 ئاوارەی لوبنانی لە فڕۆکەخانەی بەغداوە هاتوونەتە عێراق.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، “لە دوو رۆژی رابردوودا دوو فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی بەغداوە چوونەتە بەیروت و 250 کەسیان لە لوبنانەوە گواستووەتەوە عێراق”.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو 250 کەسە لە ترسی شەڕ و پێکدادانەکانی ئیسرائیل و حزبوڵا ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ بوون و دوای گەیشتنیان بە فڕۆکەخانەی بەغدا بە سەر ناوچەکانی عێراق دابەش کراون.
پێشتریش چەند خێزانێکی ئاوارەی لوبنان هاتوونەتە عێراق و رۆژى 26.9.2024، بەهۆى گرژییەکانى نێوان لوبنان و ئیسرائیل، یەکەم خێزانی پەنابەری لوبنانی کە لە چوار کەس پێکهاتبوون، گەیشتنە شارى کوت و لەلایەن محەمەد مەیاحى پارێزگارى واستەوە پێشوازییان لێکرا.