لە بن 76 دۆلارە

نرخی نەوت بەربووەتەوە

964+

توانا نەقی

دوو رۆژە لەسەر یەک نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە و ئەمڕۆ جارێكی دیکە نزیکبووەتەوە لە 76 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

بە پێی دەستپێكی مامەڵەكانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.10.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 75 و 84 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە رێژەی 0.88% بەرزبووتەوە.

هەروەها بەرمیلێك نەوتی سووكی تێكساسیش بە 71 دۆلار و 72 سەنتە و بەراورد بە دوێنێ 0.95% بەرزتر بووەتەوە.

زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو کەمێک بە جێگیری ماوەتەوە یان گۆڕانکارییەکی کەمی تێدا روودەدات.

لە نیوەى یەکەمى ئەم مانگە، نرخى نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدابوو، بەشێوەیەک گەیشتە بن 80 دۆلار، هۆکارەکەشى ئەگەرى هێرشى ئیسرائیل بوو بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانى ئێران، بەڵام لە ئەگەرى خاوبوونەوەى مەترسى هێرشەکە جارێکى دیکە نرخى نەوت رووى لە دابەزین کردەوە.